بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ئەو ڕێککەوتننامەیە کە لە بەغدا لە لایەن بەرپرسانی ڕێکخراوی ئوڕژانسی ئێران و وەزارەتی تەندروستیی ئێراق واژۆ کرا بە درێژایی ساڵ هەموو خزمەتە ئوڕژانسیەکان بە شێوەی بەلاش بە زیارەتکارانی ئێرانیی پیرۆزگەکان دەدرێت .
پیر حسین کولیوەند سەرۆکی ڕێکخراوی ئوڕژانسی ئێران دوای واژۆی ئەو ڕێککەوتننامەیە وتی : لە ڕێککەوتنامەی هاوکاری نێوان ڕێکخراوی ئوڕژانسی ئێران و وەزارەتی تەندروستی ئێراق بڕیار درا هەمان خزمەتگوزاری پیزیشکی کە ئێراق بە زیارەتکارانی خۆی دەیکات بۆ زیارەتکارانی ئێرانیش ڕەچاوی بکات.
کولیوەند وتیشی :بە پێی ئەو ڕێککەوتنامەیە ژومارێک کوپتەر پاس و ئەمبوڵانسیش لە سنوروەکانی ئێران بە شێوەی لەسەرھەست ئامادەن ھەتا ئەگەر پێویست بێت بچنە ناو خاکی ئێراق . ئاوریلی 2019ش وەزیرانی تەندروستی ئێران و ئێراق لە بەغدا پێنج بەڵگەی هاوکاریان لە بواری تەندروستی و دەرمان واژۆ کرد .
........
340